پارتى بایكۆتى كۆبونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى به‌غدا ده‌كات

(0) / / کردستان / زایەڵە کەرکوک کوردستان سودانی یەکێتی


Aug 10, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لەئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ڕایگەیاند، بەشداریی کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەهۆتیل ڕەشید ناکەن، ده‌شڵێت:"تائێستا بەفەرمی هیچ بانگێشتنامەیەکمان بۆ نەهاتوە لەلایەن سەرۆکی بەتەمەنی ئەنجومەنی پارێزگاوە بۆ بەشداریی لەو کۆبونەوەیه‌".
 
شۆخان حەسیب شوانی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەفراکسیۆنی پارتی ڕایگەیاند، "بەشداریی کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەهۆتیل ڕەشید ناکەین، چونکە دەبێت سەرۆکی بەتەمەنی ئەنجومەن کاتی کۆبونەوە دیاریبکات‌و ئەو دەسەڵاتە هی ئەوە، تائێستاش بەفەرمی هیچ بانگێشتنامەیەکمان بۆ نەهاتوە".
 
ڕەعد ساڵح لەهاوپەیمانی قیادە یەکێکبوو لەوانەی ناویان هاتبوو کە لەگەڵ یەکێتیی ڕێککەوتوە تاوه‌کو بەشداریی دانیشتنەکان بکات، لەوبارەوە وت:"ئێمە کێشەمان لەوەنییە پۆستی پارێزگار دوو ساڵ بەدوو ساڵ لەنێوان ئێمەو برایانی کورد بێ، بەڵام کێشەکە لەوەیە تائێستا گەرەنتیمان وەرنەگرتوە کە ئەگەر پۆستەکەمان ڕادەستی کورد کرد جارێکی دیکە پێیمان بدرێتەوە، گەرەنتی پابەندبون بەڕێکەوتنەکانەوە نییەو متمانە لەنێوان لایەنەکان نەماوە، ئەمەش هۆی دواکەوتنی کۆبونەوەکانە".
 
سبەینێ دوا وادەی دەستوریە بۆ پێکهێنانی ئیدارەی نوێی کەرکوک، هەوڵێک هەیە لەلایەن یەکێتی‌و سێ ئەندامی عەرەبەوە کە ئێوارەی ئەمڕۆ لەهۆتێل ڕەشیدی بەغدا کۆبونەوەی ئەنجومەن بکەن، بەڵام تائێستا دیارنییە کە هەوڵەکە سەردەگرێت یاخود نا.