وەفدی باڵای ئەمنی سەردانی سنورەکانی نێوان عیراق و سوریا دەکات
(0) /
زایەڵە - فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عیراق:وەفدی باڵای ئەمنی سەردانی سنورەکانی نێوان عیراق و سوریا دەکات بۆ توندکردنەوەی چاودێری و ڕێگریکردن لە دزەکردنی گروپە چەکدارەکان.
لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک وەزیرانی عێراق وەفدێکی باڵای ئەمنی کە پێکھاتبوون لە فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان و سەرۆک ئەرکانی دەستەی حەشدی شەعبی و فەرماندەی ھێزە ئەمنییەکانی پارێزگای نەینەوا، سەردانی سنوری نێوان عێراق و سوریایان کردووە.
ڕاپۆرتێکی ھەڵسەنگاندن ئامادە دەکرێت کە ئاماژە بە پلانەکان و داخستنی ئەو شوێنانە دەکات کە کراوەن بە مەبەستی توندکردنەوەی ئاسایشی سنورەکان و ڕێگریکردن لە پەڕینەوەی گروپە چەکدار و تیرۆریستییەکان.
ئامانج لەو سەردانە ئامادەکارییە لە ڕوی سەربازیی و کارگێڕیی ھونەرییەوە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ئاڵنگارییەکان و دابینکردنی پێداویستییەکان و بەرەوپێشبردنی توانای ھێزەکانی پاسەوانی سنور.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: