هاتوچۆی گەرمیان هۆشداری بەشۆفێران دەدات

(0) / / کردستان / زایەڵە گەرمیان شۆفێر


Aug 11, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - هاتوچۆی گەرمیان هۆشداری بەو شۆفێرانە دەدات كە تابلۆی دواوەی ئۆتۆمبێلەكانیان لێدەكەنەوە تا كامێراكانی تۆماركردنی سەرپێچی هاتوچۆ تۆماریان نەكەن.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان:هەندێك حاڵەت پەیدابووە كە شوفێر تابلۆی دواوەی ئۆتۆمبێلەكانیان لێدەكەنەوە بۆ ئەوەی لە كامێرای تیژڕەوی تۆمارنەكرێن، هاوڵاتییانیش وێنەیان دەگرن بۆمان دەنێرن و ئێمەش رێوشوێنی یاسایی توندیان لەبەرامبەر دەگرینە بەر.

هەر شوفێرێك بەو حاڵەتەوە بگیرێت، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیدا دەگیرێت و سزای دارایی دەدرێت.

کامەران کەریم