سەرۆک کۆماری ئێران ناوی کاندیدانی کابینەکەی پێشکەش بە پەرلەمان کرد

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران پزیشکیان


Aug 11, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - سەرۆك كۆماری هەڵبژێردراوی ئێران ناوی کاندیدانی کابینەی حکومەتەکەی پێشکەش بە پەرلەمانکرد و خۆشی لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە لە پەرلەمان سوێندی یاسایی دەخوات و وەك سەرۆككۆماری نوێی ئێران دەستبەكار دەبێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، مەسعود پزشكیان، سەرۆککۆماری ئێران، ناوی کاندیدانی کابینەی حکومەتەکەی پێشکەش بە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی شورای ئیسلامی ئێران کرد و چاوەڕێی ئەوەیە متمانەی پێ بدرێت.
پێکهاتەی وەزارییەکان بەم شێوەیە:
-وەزیری پەروەردە و خوێندنی باڵا، عەلی ڕەزا کازمی.
-وەزیری پەیوەندی و تەکنەلۆجیای زانیاری ستار هاشمی.
- وەزیری ئاسایش ئیسماعیل خەتیب.
-وەزیری ئابووری و دارایی عەبدول ناسر هیمەتی.
-وەزیری دەرەوە عەباس عێراقچی.
-وەزیری تەندروستی و چارەسەر و پەروەردەی پزیشکی محمد ڕەزا زەفەرقەندی.
-وەزیری هاوکاری و کار و چاودێری کۆمەڵایەتی ئەحمەد میدری.
-وەزیری کشتوکاڵ غولام ڕەزا نووری.
-وەزیری داد ئەمین حسێن ڕەحیمی.
-وەزیری بەرگری عەزیز نەسر زادە.
-وەزیری ڕێگاوبان و گەشەپێدانی شار فەرزانە سدیق.
-وەزیری پیشەسازی و کانگا و بازرگانی مەحەمەد ئەتابک.
-وەزیری زانست و توێژینەوە و تەکنەلۆجیا حوسێن سیمایی.
-وەزیری ڕۆشنبیری عەباس ساڵحی.
-وەزیری ناوخۆ ئەسکەندەر موئمینی.
-وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و پیشەسازی محەمەد ڕەزا ساڵحی.
-وەزیری نەوت محەمەد نیم نەژاد.
-وەزیری وزە عەباس عەلی ئابادی.
-وەزیری وەرزش و لاوان ئەحمەد دینا مالی.
بڕیارە لەم هەفتەیەدا لە لایەن نوێنەران لیژنەکانی پەرلەمان، لە هۆڵی گشتی ئەنجومەنی شورای ئیسلامی پێداچوونەوە بە لێهاتوویی وەزیرە پێشنیار کراوەکان بکرێت.
عەلی ڕەزا سەلیمی وتەبێژی سەرۆكایەتی پەرلەمانی ئێران، ڕایگەیاندووە، لە هەفتەی داهاتووەوە واتا 17ی ئاب، لە پلینۆمی ئەنجومەنی شورای ئیسلامیدا لە دوو دانیشتنی ئەنجومەنی شورای ئیسلامیدا تاوتوێی بڕوانامەی وەزیرە پێشنیار کراوەکان دەکرێت.
بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە 21ی ئاب لە ئەنجومەنی شورای ئیسلامیدا دەنگ لەسەر وەزیرە پێشنیارکراوەکان بدرێت و متمانە وەربگرن.
محەممەد جەعفەر، جێگری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ کاروباری سیاسی ئاشکرایکردووە، حکوومەتی نوێ هەموو بزووتنەوە سیاسییەکانی وڵات لە خۆ دەگرێت.
جەختیشی لەوە شکردووەتەوە، نووسینگەی سەرۆکایەتی بناغەکانی جێبەجێکردنی پلان و بەرنامە تایبەتەکانی لەسەر بنەمای بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خەڵک و ڕێزگرتن لە کەرامەتی مرۆڤ داناوە.
مەسعود پزیشكیان نۆیەمین سەرۆك كۆماری ئێرانە و لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئێران سەركەوتنی بەدەستهێنا.