سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌ حزبه‌كه‌ی ده‌ركرا

(0) / / عراق / زایەڵە ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك خالد مه‌فره‌جی محه‌مه‌د ئیبراهیم حافز


Aug 11, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - وته‌بێژی هاوپه‌یمانی سیاده‌ كه‌ خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، دانیشتنی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری كه‌ركوكی ره‌تكرده‌وه‌ و راشیگه‌یاند، محه‌مه‌د ئیبراهیم حافز كه‌ پۆستی سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه‌ی وه‌رگرتوه‌، له‌ حزبه‌كه‌یان دورخراوه‌ته‌وه‌.
 
 خالد مه‌فره‌جی وته‌بێژی هاوپه‌یمانی سیاده‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "خاڵی وه‌رچه‌رخانێكی مه‌ترسیدار له‌ ڕه‌وتی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كه‌ركوكدا رویدا، ئه‌وه‌ه‌ كوده‌تا بو به‌رامبه‌ر هه‌مو ڕێككه‌وتن و به‌ڵێنه‌كان".
 
وتیشی، "كۆده‌نگی ئێمه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی پارێزگار بو، له‌ دانوستانه‌كانماندا هیچ كوتله‌ و لایه‌نێكمان بایكۆت نه‌كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕویدا لادانێك بو له‌ رێكه‌وتنه‌كان، زۆربه‌ی ئێمه‌ به‌ڕونی له‌گه‌ڵ پارتی و توركماندا بوین، به‌ڵام ئێمه‌ یه‌كێتیشمان په‌راوێز نه‌خست، چونكه‌ شه‌راكه‌تی ڕاسته‌قینه‌مان ده‌ویست".
 
 ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "لادانی ئه‌ندامانی عه‌ره‌ب وایكرد پاراستنی یه‌كگرتویی پێكهاته‌ی عه‌ره‌بی له‌ده‌ست بده‌ین، هه‌ربۆیه‌ بڕیاردراوه‌ به‌ دورخستنه‌وه‌ی محه‌مه‌د ئیبراهیم حافز له‌ حزبی سیاده‌، چونكه‌ ئه‌وان له‌پێناو پۆست و پله‌و پایه‌دا، پێكهاته‌ی عه‌ره‌بیان فرۆشت".
 
 ده‌شڵێت، " له‌ ڕوی یاساییه‌وه‌ سه‌رۆكی به‌ته‌مه‌نی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ داوای ئه‌نجامدانی دانیشتنی هه‌ڵبژاردنی پارێزگار بكات، بۆیه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ ناشه‌رعیه‌ و له‌ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری تانه‌ی لێده‌ده‌ین".
 
کامەران کەریم