بلۆمبێرگ: ئیسرائیل دەیەوێت کۆسپ بخاتە بەردەم ئەمریکا لە گەڕانەوەی بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی

(0) / / جهان / كۆمەڵایەتی ئێران ناڤۆکی بەرجام ئەمریکا


Jan 12, 2021

قەبارەی فۆنت:
ئاژانسی هەواڵنێری بلۆمبێرگ لە ڕاپۆرتێکدا بە ئاماژە بە بەڵێنی بایدن بۆ گەڕانەوەی دووبارە بۆ بەرجام،نووسی: بەرپرسانی ئیسرائیل بەئاشکرا لە هەوڵی ئەوەدان تاکوو کۆسپ بخەنەبەر ئەم بەڵێنەی کە سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا داویەتی.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە کە هەواڵەکەی لە بلۆمبێرگ وەرگرتووە ، ئیسرائیل لە هەوڵی ئەوە دایە تاکوو بایدن نەگەڕێتەوە بۆ بەرجام.
بلۆمبێرگ ئاماژەیشی بەوە کرد: ئیسرائیل چەندین جار و بەئاشکرا جەختی لەوە کردووەتەوە کە نایەوێت بەبێ ڕێککەوتنی نوێ گەمارۆکانی سەر ئیران لا ببرێت و دەبێت لە بەرانبەر بەرنامەی ئەتۆمی و بەرنامەی مووشکە بالستیکییەکان و ئەو هێزانەی سەر بە ئەوانن لە ناوچەکەدا، بەتووندی هەڵوێست وەربگیردرێت. بەڵام ئەم ئیستراتیژییه ڕوونەی بەرپرسانی تەلاڤیڤ لەگەڵ خواستی تیمی بایدن بۆ دووبارە گەڕانەوەی بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێراندا یەک ناگرێتەوە.
کۆتایی/.