هیچ وادەیەک بۆ دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن رانەگەبۆ یەندراوە

(0) / / کردستان / زایەڵە پەروەردە


Aug 12, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ڕایگەیاند: تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن رانەگەبۆ یەندراوە

سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بۆدەزگاکانی هەرێم ڕایگەیاند، بۆ دیاریکردنی ساڵی نوێی خوێندن پێویستە ئەنجومەنی وەزارەت کۆبوونەوەیەک بکات و بڕیار بدات و ئامادەکارییەکان دەستپێبکات، بڕیارە لەم نزیکانەدا ئەو کۆبوونەوەیە سازبکرێت و بڕیاربدرێت.

ساڵانە لە هەرێمی کوردستان لە مانگی ئەیلولدا ساڵی نوێی خوێندن دەستپێدەکات، پێشتر دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە بۆ ئەمساڵ لە 13 ی ئەیلول ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێم دەستپێدەکات.

کامەران کەریم