كوتلەی توركمان لەبارەی هەڵبژاردنی پارێزگای کەرکووک هاتە دەنگ
(0) /
زایەڵە - ئەرشەد ساڵحی, سەرۆكی كوتلەی توركمان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: دورستكردنی ئیدارەی كەركوك لە بە غداد, شتێكی كتوپڕ بوو بەلامانەوە, بێئەوەی ئەندامەكانمان بە فەرمی ئاگادار بكەنەوە لەو بڕیارە.
جەختدەكەین لەوەی ئێمە خاوەنی پرسێكی چارەنوسسازی گەلەكەمانین و دڵنیایان دەكەین كە نائومێدیان ناكەین.
بەرگری لەمافەكانتان دەكەین فشارەكان هەرچەندنێك توندببنەوە.
چاوەڕوانی بڕیاری دادگا فیدراڵی دەكەین لەبارەی نایاسایبونی دانیشتنەكە, یەكەمیان بەهۆی ئەنجامدانی لە بەغداد لەبری پارێزگای كەركوك, دووەمیش بەهۆی ئەنجامنەدانی لەچوارچێوەی رێكارە یاساییە بەركارەكان.
پرسی ئێمە پرسێكی نەتەوەییەو, كەركوك بە بەهاترە لە دەستكەوت و بەرژەوەندیە شەخسیە كاتیەكان.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: