ژمارەی قوربانییەکانی  تەقینەوەکەی پارێزگای کرماشان گەیشتە 12 کەس

(0) / / کردستان / زایەڵە شاباد کرماشان تەقینەوە


Aug 12, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە -  ژمارەی ئەو کەسانەی لە تەقینەوەکەی رۆژی یەکشەممەی شاری شائابادی کرماشان گیانی لەدەستدا بۆ 4 کەس بەرزبووەوە.

 دوای ئەوەی لە گەرەکێکی شارەکە خانوویەک تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە چەند خانوویەکی دیکە بە تەواوی داڕماون و زیان گەیشتووەتە ژمارەیەک خانووی دیکەش و بەوهۆیەوە 4 کەس گیانیان لەدەستدا و 8 کەسی دیکەش بریندارن،
 
حەمیدڕەزا کەرەمی، قایمقامی شائاباد رایگەیاند:" تاوەکو ئێستا کەسێک بە زیندوویی لە لایەن تیمەکانی فریاکەوتنەوە لەژێر دارووپەردووی خانووە رووخاوەکان دەرهێنراوە و بۆ نەخۆشخانە گوێزراوەتەوە.
 
حەمیدڕەزا کەرەمی، وتیشی: "هێشتا وردەکاری و زانیاریی تەواو لەبەر دەست نییە و پێویستە چاوەڕێی لێکۆلێنەوەی زیاتر بین.