حەلبوسی بە فەرمی زیاد جەنابی بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان كاندید دەكات
(0) /
زایەڵە - محەمەد حەلبوسی, سەرۆكی حزبی تەقدوم, لە نوسراوێكی فەرمیدا, كە ئاڕاستەی چوارچێوەی هەماهەنگی كردووە, پەرلەمانتار زیاد جەنابی, بۆ پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كاندیدكردووە.
بەوتەی سەرچاوەیەكی سیاسی ئاگادار, ئەو نوسراوەی حەلبوسی ئاڕاستەی چوارچێوەی هەماهەنگی كردووە, بە واژوی (50) پەرلەمانتاری پێكهاتەی سوننەوە هاوپێچ كراوە.
سەرچاوەكە كە بۆ "شەفەق نیوز" قسەیكردووە, ئاشكرایكردووە, لە نوسراوەكەدا داوای هەمواركردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان و سەرلەنوێ كردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن كراوە, بەمەبەستی كاندیدكردنی جەنابی بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان و دەنگدان لەسەری لە رۆژانی داهاتوودا.
چوارچێوەی هەماهەنگی كە ئێوارەی ئەمڕۆ لە ماڵی حەیدەر عەبادی, سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر كۆبووەتەوە, داواكەی حەلبوسی تاتوێدەكات و بڕیارە بەمزوانە بەشێوەیەكی فەرمی وەڵامی بداتەوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: