تاران: وەڵامدانەوەى ئیسرائیل مافى رەواى ئێرانە و بۆ ئەو کارەش داواى مۆڵەت لە کەس ناکەین
(0) /
زایەڵە - ناسر کەنعانى، گوتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئێران رایگەیاند، "بۆ وەڵامدانەوەى ئیسرائیل داواى مۆڵەت لە کەس ناکەین".
لەمیانەى ئەنجامدانى کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانیدا، ناسر کەنعانى، گوتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئێران جەختیکردەوە "رژدین لەسەر بەرگریکردن لە سەروەریى وڵاتەکەمان".
لێدوانەکەى گوتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئێران لە کاتێکدایە کە وڵاتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا و چەند وڵاتێکى ئەوروپا داوایان لە ئێران کردووە پاشەکشە بکات لە هەڕەشەکردن و هێرشکردنە سەر ئیسرائیل لە کاردانەوەى کوشتنى ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکى مەکتەبى سیاسیی بزووتنەوەى حەماس لە تاران.
کەنعانى روونیکردەوە "وەڵامدانەوەى ئیسرائیل مافى رەواى ئێرانە و بۆ ئەو کارەش داواى مۆڵەت لە کەس ناکەین".
گوتیشى "داواکاریى ئەو وڵاتانە پێچەوانەى پرەنسیپەکانى یاسا نێودەوڵەتییەکانە و پاڵپشتییەکى ئاشکراى ئیسرائیلە".
تێبينيێك بنێرە: