تەیف سامی وادەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی ئاشکرا کرد
(0) /
زایەڵە - خەلیل دۆسکی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق:لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەکەیان کە لەگەڵ ژمارەیەک وەزیردا ئەنجامدرا، تەیف سامی، وەزیری دارایی ڕایگەیاند تاوەکو پێنجشەممەی داهاتوو مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی هەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکرێت.
بەڵام هیچ ئاماژەیەک بە کاتی دابەشکردنی مووچەی پێشمەرگە و هیزە ئەمنییەکان نەدراوە.
لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا، وەزیرانی دارایی، نەوت و پلاندانان لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندی ئامادەبوون.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: