وەزیڕی دارایی عێراق: ناتوانین مامۆستایانی گرێبەست دابمەزرێنین
(0) /
زایەڵە - وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند: سبەى پێنج شەممە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێردرێت سەبارەت بە مامۆستایانی گرێبەستیش وتی لە ئێستادا ناتوانن دایانبمەزرێنن.
د.کتۆر جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە لیستی یەکگرتوو ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ تەیف سامى وەزیرى دارایى عێراق پێى ڕاگەیاندوون کە وردبینى لیستی وەزارەتە مەدەنییەکان تەواو بووە سبەى بەشێکى دەنێردرێت بەڵام وردبینی لە لیستی هێزە ئەمنییەکان ماوە و بۆ هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانیش کێشەیان هەیە.
جەمال کۆچەر ئەوەشی خستەڕوو، "ئەو پرسیارەشیان کرد کە کەی مووچەى خانەنشینانى هەرێم هاوتا دەکرێت وتویەتی: ئێمە دوو کێشەمان لەم بابەتە هەیە، یەکەم حکومەتی ئێوە دان بە یاسای ئێمەدا نانێت و بە یاسای خۆی کار دەکات و دەبێت یاسای خۆتان رەتبکەنەوە و بە یاسای ئێمە کار بکرێت ئەمە لەڕووی یاساییەوە".
هەروەها باسی لەوەشکرد، دەبێت وردەکاریی خانەنشینان بۆ ئێمە بنێردرێت ئەمانە کێن؟ چۆن خانەنشین کراون و لەسەر چی خانەنشین کراون؟ ئەگەر ئەم دووانە بکرێن، ئێمەش هەنگاوی سێیەم دەنێین و بڕیاری دادگای فیدڕالی جێبەجێ دەبێت."
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: