رێبوار تەها: لە ئەمڕۆ بەداوە یەك ناسنامەمان هەیە ئەویش كەركووكە

(0) / / عراق / زایەڵە کەرکوک رێبوار تەها


Aug 14, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - رێبوار تەها, پارێزگاری نوێی كەركووك لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا:ئەمڕۆ وەك پارێزگای نوێی كەركووك دەستبەكاربووم.

دەمانەوێت پێكەوە كاربكەین لە پێناو سەقامگیری و ئاوەدانكردنەوەو سەقامگیری كەركووك.

هاوڵاتیانی كەركووك باجی ململانێ سیاسیەكانیانداوەو, شارەكەمان و پرۆژەكانی دواكەوتوون. 

خزمەتی هەموو پێكهاتەكان دەكەین بەبێ‌ فەرق و جیاوازی. 

كاری ئێمە لەمڕۆ بەدواوە یەك ناسنامەمان هەیە, ناسنامەكەشمان كەركووكە.

دەبمە چەترێك بۆ هەموو كەركووكیەكان و, پێكەوە كاردەكەین بۆ داهاتووی كەركووك.

كەركووك لە رووی پێكەوە ژیان و خزمەتگوزارییەوە دەكەینە پارێزگایەكی نمونەیی.

دڵنیایی دەدەین لە پاراستنی ئاسایش و ئۆقرەیی لەكەركووك.

کامەران کەریم