بە واژووی رێبوار تەها، راکان جبوری خانەنشینکرا
(0) /
زایەڵە - رێبوار تەها دوای دەستبەکاربوونی وەک پارێزگاری نوێی کەرکوک، یەکەم نوسراو کە واژووی کرد، خانەنشینکردنی راکان جبوری "جێگری پارێزگار/ پارێزگاری كەركوك بە وەكالەت"ی پێشوو بوو.
بە گوێرەی نوسراوەکە، بەهۆی تەواوكردنی تەمەنی یاسایی کە لەدایکبووی ساڵی 1964-ە، راکان جبوری خانەنشینکرا.
بڕیارەکە، کەمێک پێش ئێستا دەرچووە و بە گوێرەی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق ژمارە 9ی ساڵی 2014 بووە، دوای دەرچوونیشی لە پارێزگای کەرکوکەوە ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: