قوباد تاڵەبانی و هەڤاڵ ئەبوبەکر کۆبونه‌وه‌

(0) / / کردستان / زایەڵە قوباد تاڵەبانی سلێمانی


Aug 14, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، پێشوازیکرد لە دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا گفتوگۆکرا لەبارەی دۆخی خزمەتگوزارییەکانی پارێزگای سلێمانی و چۆنییەتی جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانەی لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە سەبارەت بە پارێزگای سلێمانی دەرچوێنراوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە لە ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆک وەزیران ستایشی دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکری کرد بەوەی هەمیشە خەمخۆرانە و بە دیدێکی کراوە و بەرپرسیارانەوە هەوڵی خزمەتکردنی هاوڵاتییانی پارێزگای سلێمانی و چارەسەرکردنی کێشەکانی داوە. 

لە بەرامبەریشدا پارێزگاری سلێمانی سوپاسی قوباد تاڵەبانی کرد کە لە هەموو قۆناغەکاندا پشتیوانی بووە لە سەرخستنی کاروبارەکان و چارەسەکردنی کێشە ئیدارییەکانی ناو پارێزگای سلێمانیدا.

لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی ئەو بڕیارانەی لە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانەوە سەبارەت بە پارێزگای سلێمانی دەرچوێندراون، هەردوولا هاوڕابوون کە دەبێت هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانی پارێزگای سلێمانی پێکەوە هاوکار و هەماهەنگ بن

کامەران کەریم