وەزارەتی رۆشنبیری لەسەر داخستنی کەناڵەکان روونکردنەوە دەدات
(0) /
زایەڵە - وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ڕاگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان، بڕیاری داخستنی هیچ كه‌ناڵێكی نه‌داوه، بۆ ئاگه‌داری و زانینی گشت لایه‌ك، بۆ په‌خشكردنه‌وه‌ی كه‌ناڵه ناوخۆییه‌كان، له دابینكردنی خزمه‌تگوزاریی فریكوێنسی، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان مۆڵه‌تی كاركردنی به چه‌ند كۆمپانیایه‌ك داوه،
وه‌كوو وه‌زاره‌ت داوامان له كۆمپانیاكانی بواری په‌خشكردنه‌وه كردووه، نابێ هیچ كه‌ناڵێكی ناوخۆیی به‌بێ مۆڵه‌ت په‌خش بكات، هه‌ر كه‌ناڵێك له ئێسته‌دا گه‌ر په‌خشه‌كه‌ی له سێرڤه‌ری خزمه‌تگوزاریی كۆمپانیاكان ده‌رهاتبێ، دیاره مۆڵه‌تی نییه یان مۆڵه‌تی نه‌بووه، گه‌ر هه‌ر كه‌ناڵێك مۆڵه‌تی هه‌یه و گرفتی یاسایی نییه، با په‌یوه‌ندیی به وه‌زاره‌ته‌كه‌مانه‌وه بكات تا كێشه‌كه‌ی بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: