سزای کوشتنی ورچ 20 ملیۆن دینارە
(0) /
زایەڵە ـ ئەحمەد محەمەد، بڕیاردەری ئەنجومەنی پاراستن و چاککردنی ژینگە لە دەستەی ژینگەی هەرێمی كوردستان، وتی:کوشتنی هەندێك ئاژەڵ، لەنێویشیاندا ورچ، سزاكەی20 ملیۆن دینارە."بە بەردەوامی خەڵك لەسەر راوكردن سزا دراون، بەتایبەت ئەو ئاژەڵ و باڵندە كێویانەی، كە نابێت راوبكرێن، هەروەها لە كاتی قەدەغەكردنی راویش هەركەس راویان بكات سزا دەدرێ."
ڕاشیگەیاند: لە رێگەی فەرمانگەكانی چاودێری، بە هاوكاریی لەگەڵ پۆلیسی دارستان، رۆژانە راوچییه‌كان سزا دەدرێن و دەست بەسەر چەك و كەلوپەلەكانیاندا ده‌گیرێ.
وتیشی: رێنوێنیی تایبەت بە راو هەیە، "لە رێنمایی ژماره 1ی ساڵی 2023، تایبه‌ت به راوكردن و پاراستنی ئاژه‌ڵی كێوی و باڵنده‌كاندا هاتووه، ته‌نیا ئه‌و راوچییانه ده‌توانن راو بكه‌ن، كه مۆڵه‌تیان له ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه وه‌رگرتووه، راوكردنیش ته‌نیا ئه‌و باڵنده و ئاژه‌ڵانه ده‌گرێته‌وه، كه له رێنوێنییه‌كا‌ندا ئاماژه‌یان پێ كراوه."
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: