ئه‌ڵمانیا هاوكاری ته‌ندروستی پێشكه‌ش به‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگەی هەرێم ده‌كات

(0) / / کردستان / زیەڵە پێشمەرگە کوردستان


Aug 15, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ تیمێكی سه‌ربازی ئه‌ڵمانیا له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری هاوكاری ته‌ندروستی پێشكه‌ش به‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن.

تیمێكی سه‌ربازی له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان كرد، تیمه‌كه‌ هاوكاری ته‌ندروستی وڵاته‌كه‌یان پێشكه‌ش به‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ كرد.

ئه‌ڵمانیا لە ساڵی 2014ـەوە یه‌كێكه‌ له‌ وڵاتانه‌ی‌ له‌چوارچێوه‌ی‌ هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ دژ به‌داعش ئه‌ندامه‌، جیا له‌وه‌ی‌ پاڵپشتی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كردووه‌ و مه‌شق و ڕاهێنانی‌ پێ‌ كردووه‌ هاوكات چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی‌ سه‌ربازیشی‌ هه‌یه‌ به‌ ژماره‌یه‌ك راهێنه‌ری‌ سه‌ربازی‌ پێشكه‌وتووه‌وه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌ڵمانیا لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش و سزادانی چەکدارەکانی و ئاوەدانکردنەوەی ناوچە رزگارکراوەکان، یارمەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەدات.

کامەران کەریم