شاندێکی بەغدا بۆ وردبینیکردنی لیستی مووچە سەردانی هەرێم دەکات
(0) /
زایەڵە ـ چاودێری دارایی عێراق لیژنەیەک بۆ وردبینیکردنی لیستی موچە و خەرجی و داهاتی سێ مانگی رابردوی هەرێمی کوردستان پێکدەهێنێت و سەرجەم وەزارەتەکانی هەرێمیش بۆ ئامادەکاری ئەو پڕۆسەیە ئاگادارکراونەتەوە.
بەپێی نوسراوێکی د.عامر سوبحی، سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق کە رۆژی (15)ی ئەم مانگە دەرچوە و ئاڕاستەی هەرێمی کوردستان کراوە، لیژنەیەکی (15) کەسی پێکهێندراوە بۆ ئەوەی سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن لە چوارچێوەی کارەکانی خۆیان بۆ ئەنجامدانی وردبینیکردن لە لیستی موچە و خەرجی و داهاتەکانی هەرێم.
بەپێی زانیارییەکان، لیژنەکە وردبینی لە لیستی موچە و خەرجی و داهاتی سێ مانگی رابردوی هەرێمی کوردستان دەکەن.
هەروەها سەرجەم وەزارەتەکانی هەرێم خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ گرتنەبەری رێکاری پێویست و ئاسانکاری بۆ کارەکانی لیژنەکەی چاودێری دارایی عێراق.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: