گەشتی دۆڵی سرێشمە بۆ خێسوە لە دەڤەری باڵەكایەتی لە لایەن گرووپی شاخەوانی قەڵاوە ئەنجام درا
(0) /
زایەڵە ـــ گرووپی شاخەوانی قەڵا، لە درێژەی چالاکی و گەشتی هەمیشەیی شاخەوانی خویدا، ئەمجارە گەشتێکی نایابی ساز دا بۆ ناوچەکانی نزار و خسێوە
دەستەی ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی قەڵا: گەشتێکی نایابمان ساز دا بۆ شوێنێكی نوێ كە یەكەم جارە گەشتی بۆ بكەین، ئەم
شوێنە هیچ گرووپێكی شاخەوانی نەیبینیوە. دەكەوێتە دۆڵی روست لە نێوان گوندی پیرۆمەر و گوندی سرێشمە، كە بە نزار و خێسوە ناسراوە.
دەستەی ڕاگەیاندن زیاتر وتی: ڕێڕەوی گەشتەكەمان پڕ ڕەزوباخ بوو، بۆیە زۆربەی شاخڕەویەكەمان لە ژێر سێبەر بوو ، ژمارەیەك كانی چەمێكی پڕ لە دار و باخمان بینی میوەی جۆراو جۆرمان بینی.
سوپاس بۆ خوا بە سەركەوتووی و سەلامەتی كۆتایی بەگەشتەكە هات، سوپاس بۆ كاك سەعدەدین مەلا قادر كە رێبەری گەشتەكەیان بۆ كردین.

تێبينيێك بنێرە: