هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا بەرز دەبێتەوە و سعودیەی تێپەڕاند

(0) / / اقتصادی / زایەڵە نەوت سعوودیا عێراق ئەمریکا


Aug 18, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئیدارەی ڕاگەیاندنی وزەی ئەمریکا ئاشکرایکردووە، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بەرزبووەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ئیدارەی ڕاگەیاندنی وزەی ئەمریکا لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاندووە، تێکڕای هاوردەکردنی نەوتی خاوی ئەمریکا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە 9 وڵاتی گەورەوە گەیشتووەتە پێنج هەزار و 623 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، کە بە بەراورد بە هەفتەی پێشوو یەک ملیۆن و 425 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیادیکردووە، کە ئەو ڕێژەیە بووە بە 4198 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەفتەی ڕابردوو هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا 194 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بووە، کە بە بەراورد بە هەفتەکانی پێشووتر51 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیادیکردووە، کە ڕۆژانە 143 هەزار بەرمیل بووە.
زۆربەی داهاتی نەوتی ئەمریکا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە کەنەداوەوە هاتووە بە تێکڕای 3.765 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە دوای ئەویش مەکسیک دێت بە تێکڕای 714 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، دوای ئەویش بەرازیل دێت بە تێکڕای 428 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە سعودیەوە بە تێکڕا 183 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە ئیکوادۆرەوە بە تێکڕا 137 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
بڕی هاوردەکردنی نەوتی خاوی ئەمریکا لە نەیجیریا بە ڕێژەی 109 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بووە، لە کۆڵۆمبیا بە ڕێژەی 71 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە لیبیاشەوە بە ڕێژەی دوو هەزار بەرمیل بۆ هەر ڕۆژێک بووە.