دابەشبوونی عەرەبەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک

(0) / / عراق / زایەڵە عەرەبی کەرکوک


Aug 18, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - وتەبێژی هاوپەیمانیی سیادەی سوننەکان،ڕایگەیاند"هیچکات لەپێناوی پۆست‌و پارەدا لەگەڵ ڕەیان کلدانی نە لەکەرکوک‌و نە لەنەینەوا کۆنەبونەتەوە

خالید مەفرەجی وتەبێژی هاوپەیمانیی سیادەی سوننەکان لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بەپێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکوک‌و نەینەوا ڕایگەیاند، "عەرەبەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دابەشبون، چونکە بەشێکیان هەڵپەی پۆست‌و پلەیان بوو، لەو پێناوەشدا پەیوەندییان بەگروپەکەی ڕەیان کلدانی سەرۆکی بزوتنەوەی بابلییونەوە کرد.

وتیشی:"هاوپەیمانیی سیادە جێگەی کەسی ماففرۆشی تێدا نابێتەوە، بۆیە ئەو ئەندامانەیان دەرکردون کە پەیوەندییان بەڕەیان کلدانییەوە کردوە".

خالید مەفرەجی،وتەبێژی هاوپەیمانیی سیادەی جه‌ختیكرده‌وه‌، "هیچکات لەپێناوی پۆست‌و پارەدا لەگەڵ ڕەیان کلدانی نە لەکەرکوک‌و نە لەنەینەوا کۆنەبونەتەوە.