قەدەغەی ڕاوی ماسی  ڕاگەیەندرا

(0) / / اقتصادی / زایەڵە ڕاوی ماسی کوردستان


Aug 18, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی:لەپێناو بوژاندنەوەو زیادکردنی ڕێژەی ماسی، بڕیاردرا بە قەدەغەی ڕاوی ماسی لە بەنداوی "دێوانە"لە قەزای دەربەندیخان تا ٢٠٢٥/٦/٢١ . 

بەندای "دێوانە"بەنداوێکی نوێیە و ماوەی ساڵێکە پەنجە ماسی تێکراوە و ماسیەکانیش قەبارەیان بچوکە و سێ ساڵی پێویستە تا بە تەواوی پێبگەن و وەچە بخەنەوە و ڕاوکردنیان دەبێتە هۆی لەناوچوونی سامانی ماسی لە بەنداوەکەدا .

لەو ماوەیەدا ڕاوکردن بە هەموو شێوەیەك قەدەغەیە تەنانەت بە "قولاپ و تۆڕ" لەبەرامبەردا سەرپێچیکاران ڕووبەڕوی دادگا دەکرێنەوە، داواکاریشین لە هاووڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکان بن و خۆیان بە دوور بگرن لە ڕاوکردنی ماسی.

کامەران کەریم