زیاتر لە دوو ملیۆن زیارەتکار لە ئێرانەوە هاتوونەتە عێراق

(0) / / عراق / زایەڵە ئەربەعین کوردستان


Aug 18, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - مەجید میر ئەحمەدی، بریكاری وەزیری ناوخۆی ئێران: تا ئێستا دوو ملیۆن و ٢٠٠ هەزار زیارەتکار سنوورەكانی ئێرانیان بڕیووە بۆ و بەرەو عێراق چوون، لە نێویاندا زیاتر لە ٤٥٠ هەزار كەسییان بیانییە، كە بەمەبەستی بەشداری كردن لە ڕێوڕەسمەكانی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن ڕۆشتوون.


زیارەتکارانی پاكستانی بە شێوەیەكی زۆر ڕێكوپێك و باش و هیچ كێشەیەك بەردەوامن لە چوون بۆ عێراق لە ڕێگەی خاكی ئێرانەوە.

چلەی ماتەمینی ئیمام حسێن لە ساڵنامەی كۆچیدا هەموو ساڵێك دەكەوێتە ٢٠ـی سەفەر،  ئەمساڵیش لە ساڵنامەی زایینیدا هاوتایە لەگەڵ ٢٥ـی ئابی ٢٠٢٤، ملیۆنان موسڵمانی شیعە لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراقەوە بەرەو شاری كەربەلا دەڕۆن، چونكە گۆِری ئیمام حوسێن لەوێیە.

کامەران کەریم