راگەیەندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانییەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی ئاسایش


Aug 18, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی رایدەگەیەنێت، " لە ماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێردا بكوژی هاوڵاتییەكەی هەولێرمان دەستگیركرد". 


 بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی شەوی رابردوو كاتژمێر 10:30ی خولەک لە شاری هەولێر، هاوڵاتییەك كە خاوەنی پێشانگای كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلە لە پڕۆژەی نیشتەجێبوونی (ئیسكانی نوێ) لە هەولێر كوژرا. 


باس لە ئەوەش دەكات، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی، دوای كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی ورد و دەستنیشانكردنی شوێنی خۆحەشاردانی تۆمەتبار، بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، بەیانیی ئەمڕۆ تووانیان بكەری تاوانەكە لە شاری سلێمانی دەستگیربكەن و رووبەڕووی یاسای بكەنەوە.

 

کامەران کەریم