ھیچ حاڵەتێکی تووشبون بە نەخۆشی ئاوڵەی مەیمون له‌ عێراق  تۆمارنەکراوە

(0) / / کردستان / زایەڵە ریاز عەبدولئەمیر تەندروستیی عێراق


Aug 18, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ریاز عەبدولئەمیر،بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستیی گشتیی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق :تائێستا ھیچ حاڵەتێکی توشبوون بە نەخۆشی ئاوڵەی مەیمون لە عیراقدا تۆمارنەکراوە.

تائێستا ھیچ حاڵەتێکی توشبوون بە نەخۆشی ئاوڵەی مەیمون لە عیراق تۆمارنەکراوە، لە سەرجەم فەرمانگە تەندروستییەکانیش ئامادەکاری پێویستکراوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو نەخۆشییە.

لە فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکان تیمی تەندروستی جێگیرکراون و رێوشوێنە خۆپارێزییەکان گیراونەتەبەر، بۆ دەستنیشانکردن و مامەڵەکردن لەگەڵ ھەر حاڵەتێکی گومانێلێکراوی ئەو نەخۆشییە .

وەزارەتی تەندروستی عیراق لەگەڵ رێکخراوی تەندروستی جیھانی و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناوخۆی وڵات لەسەر ھێڵە بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشھاتەکانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئاوڵەی مەیمون.

کامەران کەریم