پڕۆژەیەکی گەورە لە هەڵەبجە دەستیپێکرد
(0) /
زایەڵە - لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار پڕۆژەیەکی گەورە لە هەڵەبجە دەستیپێکرد.
لە چوارچێوەی بایەخدانەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی پارێزگەکە، لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی وگەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە دەستیپێکرد.
گوژمەی پڕۆژەکە لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارە، پڕۆژەکەش لە گەڕەکی شۆڕش لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە جێبەجێ دەکرێت.
ئەو پڕۆژەیە چەند بڕگەیەکی سەرەکی لەخۆدەگرێت، وەکوو ئاو و ئاوەڕۆ و شۆستە و کارەبا و قیڕتاوکردن، ئێستا کارکردن تێیدا بەردەوامە و لە ماوەیەکی نزیکدا تەواو دەبێت و زیاتر له 361 ماڵی ئەو سنوورە لێی سوودمەند دەبن.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: