زیاتر لە 100 خاوەن موەلیدە بەهۆی سەرپێچیکردنەوە سزا دراون

(0) / / کردستان / زایەڵە مۆلیدە کارەبا


Aug 18, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - قارەمان مەولوود، سەرۆکی لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکانی پارێزگای هەولێر :لە مانگی رابردووەوە زیاتر لە 100 خاوەن موەلیدە بەهۆی سەرپێچیکردنەوە سزا دراون.هەر موەلیدەیەک دووکەڵ بکات، خاوەنەکەی سزا دەدرێت.

رۆژانە بەتێکڕا لەنێوان 12 بۆ 13 کاتژمێر موەلیدەکان کار دەکەن و مانگی رابردوو تێکڕا 386 کاتژمێر موەلیدەکان کاریان کردووە".

لە مانگی رابردووەوە تاوەکو ئێستا، زیاتر لە 100 موەلیدە سزا دراون و بەڵێننامەیان پێ پڕکراوەتەوە، جۆری سەرپێچییەکان، درەنگ هەڵکردنی و خستنەکاری موەلیدەکان، دووکەڵی موەلیدەکان و بەکارهێنانی گازوایلی خراپ بوون.

ئەوان بۆ دیاریکردنی کاتژمێره‌کانی کارپێکردنی موەلیدەکان پشت بە چەند رێگەیەک دەبەستن، لەوانە؛ خشتەی کۆنترۆڵی کارەبا و پێوەری ژماردن لەنێو موەلیدەکان، هەروەها بۆ دڵنیایی زیاتریش، "لە فیدەری گەڕەکەکان بە نهێنی پێوەرمان داناوە بۆ ئەوەی بزانین موەلیدەکان چەند کاتژمێر کاریان کردووە."

کامەران کەریم