واده‌ی كۆتای هاتنی ئه‌م شه‌پۆله‌ گەرمایە ئاشكراكرا

(0) / / عراق / زایەڵە شەپۆلی گەرما کەشتاسی


Aug 19, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - كەشناسی عێراق ڕایگەیاند: ئەم شەپۆڵە گەرمایەی ئێستا هەیە، رۆژی سێشەممە كۆتایی دێت و دوای ئەم وادەیە پلەكانی گەرما بەشێوەی رێژەیی روو لە دابەزین دەكەنەوە.


پێشبینی دەكرا لە سەرەتای ئەم مانگە پلەی گەرما كەمێك بەرز ببایەوە، بەڵام گەرماكە بۆ ناوەڕاستی مانگ دواكەوت.


دابەزینی پلەی گەرما بەشێوەی رێژەیی لە تەواوی عێراق بەردەوام دەبێت و ئیتر هاتنی شەپۆڵی گەرمای بەتین كۆتایی دێت.

ماوەی چەند رۆژێكە شەپۆڵێكی گەرمای بەتین رووی لە عێراق كردووە بەشێوەیەك كە لە هەندێ پارێزگا پلەكانی گەرما بۆ سەرووی 50 پلەی سیلیزی بەرزببوونەوە.

کامەران کەریم