ئەنجومەنی وەزیران لهبارهی ههرێمهوه بڕیارێكی دهركرد
(0) /
زایەڵە - ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: رەزامەندیدرا لەسەر دابینکردنی پێداویستییەکانی تایبەت بە سەرژمێری گشتی بۆ ناوەندەکانی تایبەت بە ئەنجامدانی ئەو پرۆسەیە لە ھەرێمی کوردستان.
ئەنجومەنی وەزیران بەسەرۆکایەتی سودانی کۆبووەتەوە و بەشێکی کۆبوونەوەکەش تایبەت بووە بە گفتوگۆ و ھەڵسەنگاندنی دواین ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان لە عێراق کە بڕیارە لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت.
لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی لەسەر ئەو داواکارییانە دەربڕیووە کە پێشکەشکراون بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی تایبەت بە سەرژمێری گشتی بۆ ناوەندی زانیاری ھەرێمی کوردستان بە مەبەستی ئەنجامدانی سەر ژمێری لە پارێزگاکانی ھەرێم.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: