پڕۆژەی بەنداوی ئاقووبان لە 100% كارەكانی تەواو كرا

(0) / / اقتصادی / زایەڵە بەنداو ئاقووبان


Aug 19, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان  ڕایگەیاند: بەنداوی ئاقووبان، لە سنووری شەقڵاوەی پارێزگای هەولێر، لەسەر ڕووبەری 400 هەزار مەتردووجا دروست كراوە و لە كابینەی نۆیەمدا لە 100% تەواو كرا."


پڕۆژەی بەنداوی گوندی ئاقووبان لە سنووری شەقڵاوە بە گوژمەی 8.1 ملیار دینار جێبەجێكراوە و ئێستا لە 100% كارەكانی تەواو بووە، كە بەرزی ئەو بەنداوە 31 مەترە و توانای گلدانەوەی 2.6 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە.


ئەو بەنداوە بۆ پاراستنی ئاوی ژێر زەوی و گەشتیاری و بەخێوكردنی ماسی و ئاودێری سوودی هەیە.


پێشبینی دەكرێ ئەو بەنداوە "پێداویستییەكی بەرچاوی كشتوكاڵی و ئاژەڵداری و ژینگەییی ناوچەكە پڕ بكاتەوە و ئاوی ژێرزەوییش پاراو بكات."

کامەران کەریم