نوسەرێک بۆ زایەڵە لێکیدایەوە؛ موچە لەقوڕگی ستەما

(0) / / گفتگو / زایەڵە مووچە


Aug 19, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - لەتیف فاتیح فەرەج نوسەر لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند،ڕیفراندۆممان کرد بۆ ئەوەی عێراقی نەبین، کەچی بۆ موچە براینەوە بەغداو بەغداش حسابی هاوڵاتی پلە دووشمان بۆ ناکات،  هەموو ئەوانەش کەدەیانگوت ئیتر هەموو مانگێ موچە دێت ئێستا نقەیان لەخۆیان بڕیوە.حکومەتی هەرێم موچەی لەسەروشکڵی خۆیەوە خستە نێو ئامێزی دادە تەیفەوە، ئێستا کەس باسی کاک ئاوات ناکات و سەری زمان و بنی  زمان خاتو تەیفە، دەی ئەویش هەر مانگەو ژمارەیەکی بۆ دەچێت و لەبەر خۆیەوە دەڵێت وای تیتکم بڕن ئەمەیان چیە، بەهەموانیش زمان لەموچە خۆر دەردێنن.

وتیشی، موچە خۆریش چی تر لەداخی ئەو هەمووکاندیدە  ناچێتە سەر شەقام و شەقامیش پڕە لەکەندو لەند، کەس مژدەی هاتنی موچەی پئ نیە ئێمە لەمژدەی دەوڵەتی کوردیەوە هاتینە سەر خشەی موچە، موچە کەشمان سیاسەتێنراوە، تەیف خان یەک ڕۆژ موچەی حەشد دواناخات، کەچی بەناوی پێشمەرگە چاوی دەچێتە پشتی سەری ، خۆزی وانەبا ئێ چۆن دەبێت ئەو ناوە جوانە ڕوی خۆی لەکوردی وازهێناو لەڕیفراندۆم خێل و قیچ کاتەوە.مناڵی موچە خۆر لەسیاسەت و شەڕی ئەم و ئەو نازانێت و پارەی گەرەک، دەخیلەکانی ماڵەوەش هەموو شکێنران، بابای پیرەمێردیش نازانێ دوعا لەتەیف بکات یان ئاوات، لەسودانی بکات یان بارزانی و تاڵەبانی ئەم ماڵە فرە کوێخایە هەر باشە چل ڕۆژ جارێک موچە خۆریشیان بیر دەکەوێتەوە.

هێمای بەوەشکرد،دەیان موجەی حەپەلوشکراو خەڵک هەر بیری نەما دادگا ئەفەندیەکەش کەخۆی گوتی نابێ موچە  تێکەڵی  مشە و فشەی سیاسیەکان بکرێ ، نقەی لێوە نایەت، هەمومان چاومان لەقسەیەکی مەسعود حەیدەرەکەشە کە پێناچێ خۆی یەک ڕۆژ موچەی دوابکەوێ، دەی ئیدی خۆی و کوڕەکەی سەیدن، ئەو قشتە و موچەی لەمشتە، گەلیش کڵۆڵەو موچەی لە دۆڵە، ئەرێ کا ئاوات وەک بزانی  مژدەکە نەگەیشت، مژدەی موچە نا مژدەی بەڵێکە بۆ ڕیفراندۆم.

کامەران کەریم