باڵوێزی یەکێتی ئەورووپا لە بەغدا: سەقامگیری عێراق مەرجی بنەڕەتی سەقامگیری هەموو ناوچەکەیە
(0) /
مارتین هوت، باڵوێزی ئەورووپا لە عێراقدا جەختی لەوە کردەوە کە سەقامگیری و خۆشگوزەرانی و سەروەری عێراق مەرجی بنەڕەتی سەقامگیری و ئاشتیە لە هەموو ناوچەکەدا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، هوت وێڕای پێشوازی لە هەنگاوەکانی حکومەتی عێراق بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە و ڕێکارەکانی، ڕوونی کردەوە کە یەکێتی ئەورووپا هەموو هەوڵێکی خۆی دەخاتەگەڕ بۆ سڕینەوەی ناوی عێراق لە لیستی وڵاتە پڕمەترسیدارەکان.
هوت لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا جەختی لەوە کردەوە کە هەمووان دەبێت بزانن کە عێراقێکی لاواز و ناسەقامگیر، دواجار دەبێتە وڵاتێکی شکست خواردوو بە چەندین لێکەوتەی کارەساتبار لە ناوچەکە و دەرەوەی ناوچەکە؛ کەواتە لە قازانجی هەموواندایە کە لە بنیادنانی وڵاتێکی گەشەکردوو و سەقامگیر و خاوەن سەروەری وەکوو مەرجی بنەڕەتی سەقامگیری ناوچەکە، ڕۆڵیان هەبێت.
کۆتایی/.
تێبينيێك بنێرە: