سەعدی ئەحمەد پیرە و وەفدێکی یونامی كۆبونه‌وه‌

(0) / / کردستان / زایەڵە سەعدی پیرە یەکێتی یۆنامی


Aug 19, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی فەرمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری هەولێر پێشوازیکرد لە وەفدێکی یونامی کە پێکهاتبوون لە فرانسیک لاناو بەرپرسی یونامی لە هەرێمی کوردستان، مۆنیا رادزی مۆتسی بەرپرسی بەشی کاروباری سیاسی یونامی لە هەرێمی کوردستان ، ریکاردۆ چێڤۆ وعەزیز بەرزنجی راوێژکارانی سیاسی یونامی لە هەرێمی کوردستان.

لە دیدارێکی نێوان هەردوولا تیشک خرایە سەر ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە لە ٢٠ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ بەرێوەبچێت.

فرانسیک لاناو بەرپرسی یونامی لە هەرێمی کوردستان ئامادەیی بۆهەماهەنگی و هاوکاری سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن دەربڕی، هیوای خواست رۆژانی بانگەشەی هەڵبژاردن بە هێمنی و ئارامی تێبپەڕێت.

کامەران کەریم