زیانی ڕاگرتنی نەوتی هەرێمی کوردستان ئاشکرا کرا

(0) / / اقتصادی / زایەڵە کوردستان بودجە نەوت کوردستانی


Aug 19, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - گۆڤەند شێروانی، پسپۆری بواری نەوت و غاز بۆ بەغداد ئەلیەوم:زیانەکانی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان (14) ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.

ئەمە ژمارەیەکی گەورەیە، دەتوانرا بوژاندنەوەیەک بوایە بۆ بودجەی گشتی عێراق.

کۆبونەوەی بەردەوام لە نێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و سامانە سروشتییەکانی هەرێم و نوێنەرانی کۆمپانیا بیانییەکان هەیە بەڵام هیچ ئاماژەیەکی ئەرێنی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم نییە.

 لە 25ى 3ى 2023وه‌ هەناردەی نەوتی هەرێم بەبڕیاری دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس ڕاگیراوە، تائێستا   دەست بەهەناردەکردنەوەی نەکراوەتەوە و پێش ڕاگرتنەکەشی ڕۆژانە 450 هەزار بەرمیل لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە هەناردەی بازاڕەکانی جیهان دەکرا.

کامەران کەریم