ڕەوەند مەلا محمود: لە کەرکوک دەبێت تەنها بیر لەوە بکەینەوە کە پێکەوەژیان بپارێزین

(0) / / عراق / زایەڵە کەرکوک رەوەند مەلا مەحمود


Aug 19, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - رەوەند مەلا مەحمود، لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکوک-ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، “حکومەتی خۆجێیی کەرکوک تەنها بۆ کورد نییە، بەڵکو بۆ سەرجەم پێکهاتەکانی کەرکوک و لایەنە سیاسییەکانی شارەکەیە، هەموویان بەشدارن تیایدا”.


باسی لەوەشکرد، “دەبێت تەنها بیر لەوە بکەینەوە کە پێکەوەژیان بپارێزین و پێداویستییەکانی پشتیوانیکردن لەو حکومەتە خۆجێییە فەراهەمبکەین”.


رەوەند مەلا مەحمود، وتیشی، “دەبێت هەوڵبدەین گرفتەکانی کەرکوک لەڕووی خزمەتگوزاری و ئابوریییەوە چارەسەربکرێن و گەندەڵی نەمێنێت و لایەنی ئەمنیی شارەکە بەهێزبکرێت”.


کامەران کەریم