ئاگاداریه‌ك له‌ هاتوچۆی  سلێمانیه‌وه‌ بۆ شۆفێران و هاوڵاتییان

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی هاتوچۆ


Aug 19, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی:ئاگاداری سەرجەم شۆفێران و هاوڵاتییان دەكەینەوە، لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی ئەم خاڵانەی لای خوارەوە بە سەرپێچی هەژماردەكرێت و لایەنی كەمتەرخەم و سەرپێچیكار رووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە:


1. هاتوچۆی بارهەڵگرەكان لە دەروازەی عەربەت – سلێمانی و هاتنە ناوەوەیان تاوەكو كاتژمێر 9ی بەیانی قەدەغەیە.


2.بەهیچ شێوەیەك وەستانی ئۆتۆمبێل بە ستوونی یان بە گۆشە لەسەر شۆستە و شەقامە سەرەكییەكان رێگاپێدراونییە، وەك (شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود، تووی مەلیك، كانی با، سی مەتریی هەواری تازە و ئیبراهیم پاشا).


3. وەستانی ئۆتۆمبێل بەهەموو شێوەیەك لەناو فوولكەكاندا قەدەغەیە.


4. وەستانی ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامی سەرەكیی بازنەیی مەلیك مەحمود قەدەغەیە، واتە پێویستە لای راستی شەقامی خزمەتگوزاریی بەكاربهێنرێت لەكاتی پێویستیدا بۆ وەستان یان سەرخستن و دابەزاندنی هاوڵاتییان.


5. وەستانی ئۆتۆمبێل بە دوو ریز بەهیچ شێوەیەك رێگای پێنادرێت.


6. وەستانی ئۆتۆمبێل بۆ فرۆشتنی سەوزە و میوە قەدەغەیە


کامەران کەریم