پێشبینی دهكرێت ئهم ساڵ نرخی زێڕ چەندین جار ریکۆردی بەرزبوونەوە بشکێنێت
(0) /
زایەڵە - سابرین چۆدهوری، سەرۆکی بەشی شیکاریی کاڵاکان لە دامەزراوەی BMI :2024 ئەو ساڵەیە کە پێشبینی دەکرێت تێیدا نرخی زێڕ چەندین جار ریکۆردی بەرزبوونەوە بشکێنێت"، چونکە بە پەناگەی ئارام ناسراوە کە کە لە کاتی ئاڵۆزی و گرژییەکان نرخەکەی بەرزدەبێتەوە.
زێڕ لە ناسەقامگیریدا دەگەشێتەوە، ئێستاش ناسەقامگیری لە ترۆپکی خۆیدایە"، بەتایبەتی بەهۆی هەڵبژاردنەکانی ئەم ساڵی وڵاتانی جیهان، بەتایبەتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، هەروەها شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ئۆکراینا و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست.
هۆکارێکی دیکەی سەرەکیی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ، ئەگەری کەمکردنەوەی رێژەی سوودی بانکییە لە مانگی داهاتوودا لەلایەن ئەمریکاوە.
"ئەگەر مانگی داهاتوو بانکی ناوەندیی ئەمریکا رێژەی سوود کەمبکاتەوە، دەکرێت نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بگاتە 2 هەزار و 700 دۆلار".
کەمکردنەوەی رێژەی سوود تێچووی کڕینی زێڕ کەمدەکاتەوە، چونکە دەبێتە هۆی دابەزینی نرخی دۆلار.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: