ئاماری ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌مساڵدا خنكاون ئاشكراكرا

(0) / / کردستان / زایەڵە کوردستان خنکان


Aug 20, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌رگری شارستانی هه‌رێم :له‌ماوه‌ی هه‌ش مانگی ئه‌مساڵدا 69 هاوڵاتی له‌ سنوره‌ ئاویه‌كان خنكاون و زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن، ته‌مه‌نیشیان له‌نێوان 15-25 ساڵاندایه‌.


"له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا 69 هاوڵاتی له‌ سنوره‌ ئاویه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خنكاون ئه‌وه‌ی جیاوازتره‌ له‌ ساڵانی ڕابردو زۆربه‌ی قوربانیه‌كان خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن و دانیشتوی پارێزگاو ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكانن".

ئه‌و كه‌سانه‌ی خنكاون له‌ ته‌مه‌نێكی دیاریكراون كه‌ ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كارین كه‌ له‌نێوان 15-25 ساڵانن كه‌ ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا ته‌مه‌نێكه‌ گوێ به‌ مه‌ترسیه‌كان و ڕێنماییه‌كان نادات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ به‌رگری شارستانی هه‌رێم به‌به‌رده‌وامی ڕێنمایی و مه‌ترسیه‌كان ده‌خاته‌ڕو بۆئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی قوربانیان كه‌متر ببنه‌وه‌ و ژیانی هاوڵاتیان و ئه‌و ناوچانه‌ی گه‌شتیارین پارێزراو بن". 

کامەران کەریم