دادگای فیدراڵی لەبارەی هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکووک بڕیاری دا

(0) / / عراق / زایەڵە کەرکوک داۆگای فیدراڵی


Aug 20, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - لەوەڵامی سكاڵاكەی حەسەن تۆران, سەرۆكی بەرەی توركمانی و سۆسن عەبدولواحید شاكرد, ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك, كە لەسەر سەرۆك كۆماری عێراق, لەبەرامبەر دەركردنی مەرسومی كۆماری بۆ پارێزگای نوێی كەركوك و, ئەو (9) ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك تۆماریان كردبوو, لەبەرامبەر هەڵبژاردنی پارێزگارو سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگاری كەركوك,  تیایدا داوایان كردبوو, دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بە بڕیارێكی سالاری دانیشتنەكەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و دەرەنجامەكانی پوچەڵبكاتەوە.

دادگای باڵا فیدراڵی لە وەڵامی داواكەدا نوسیویەتی: دوای وردبینیكردن لە داواكاری دەركردنی فەرمانی ساڵاری لەلایەن دادگاوە, سەلەماوە كە داواكە هیچ سیفەتێكی پەلەكردنی تیادانیەو هیچ حاڵەتێكیش لە ئارادانیە پێویست بە بڕیارێكی لەوشێوەیە بكات, بەوهۆیەوە دادگا داواكارییەكەی رەتكردووەتەوە.


کامەران کەریم