دارایی هەرێم داوای مووچەی مانگی 8 لە بەغدا دەکا و لیستی مووچەی ئامادەکردووە
(0) /
زایەڵە - وەزارەتی دارایی ئاشکرای دەکات، لیستی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان تەواو بووە و بۆ بەغدا دەنێردرێ.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان راگەیاند: "مانگانە ئەو لیستی مووچەیەی، كە بۆ دارایی فیدراڵ دەنێردرێت، پێکهاتووە لە لیستی مووچە بە (سی دی) و (کاغەز)، لیستەكە بە سیدی ئامادەیە و دارایی عێراق جارێ گوتیان کاغەزیان ناوێ."
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش دا، چەند وەزارەتێک مابوون، ئەوانیش تاواو کران،
وتیشی: "لەم چەند ڕۆژەدا لیستەکە ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێرکاریی دارایی فیدڕاڵی دەکرێ.
ناردنی لیستی مووچەی مانگی 8 لە کاتێکدایە، تاکو ئێستاکە مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگی 7 یان وەرنەگرتووە، غەریب ئەحمەد- ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتیی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، تا ئەمڕۆ دینارێك لە بەغداوە تەمویلی موچەی هەرێم نەكراوە، بەهۆی ناڕونی وەزارەتی دارایی هەرێم لەمەڕ بنبڕكردنی كێشەكانی پەیوەست بە شایستە داراییەكان بەتایبەت دوو خاڵی داواكراوی نەگۆڕی بەغدا سەبارەت بە (تەوطین و شەفافیەت) لە لیستەی میلاكاتی هەرێم،
تائێستایش هیچ بڕەپارەیەك وەك تەمویل نەكراوە بۆ هەرێم. بایۆمەتریش خاڵێكی جدی بەغدا دەبێت لەسەر هەرێم تا ئەوان بتوانن خێراو ڕوونتر لە داتاکانی فەرمانبەران و خانەنشینان تێبگەن و كاری پێویستی لەسەر بكەن.
ئەم ئەندام پەرلەمانە دەڵێت: پوختەی كەلام...بەغدا پێیوایە، ناكرێت هەموو مانگێك لیستی نێردراوی هەرێم ناڕوونی و زیادکردن و ئاڵۆگۆڕی تێبكەوێت و میكانزمی وردبینیکردن لەبۆیان قورس و وەدرەنگ بخات.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: