له‌باره‌ی تۆماركردنی ڤایرۆسی ئاوەڵەی مەیمون تەندروستی هەرێم رونكردنه‌وه‌ ده‌دات

(0) / / کردستان / زایەڵە ئاوڵەی مەیمون تەندروستی


Aug 21, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - دکتۆر سەرکار سورچی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم:هیچ حاڵەتێکی ڤایرۆسی ئاوەڵەی مەیمون لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە و تەنانەت حاڵەتی گوماناویشیان نیە،


تەواوی ڕێکارەکان گیراونەتە بەر و هەڵمەتێکی هۆشیارکردنەوە دەستپێکراوە تا ڤایرۆسەکە دوربێت لە کوردستان".


سەبارەت بە نەخۆشی ئاوەڵەی مەیمون، دوای ئەوەی لە 25 وڵات بڵاوبوویەوە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی داوای لە هەموو وڵاتانی دونیا کرد کە ڕاستەوخۆ بێنە سەر هێڵ و ئامادەکاری بکەن بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبونەوەی نەخۆشی ئاوەڵەی مەیمون،


بۆ ڕێگەگرتن لە ڤایرۆسی ئاوەڵەی مەیمون کۆمەڵێک ڕێنمای و ڕێکاری خۆپارێزی بە نوسراوی فەرمی گەشتاندنی بۆ کراوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیە گشتیە تەندروستیەکان، هەروەها بڕیاردرا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵای یەک تەندروستی، ئەمە لیژنە باڵایە پێکهاتوە لە نێوان وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی کشتوکاڵ، بۆ ئەوەی ڕێگریکردن لە ئاوەڵەی مەیمون،


خۆشبەختانە تا ئێستا هیچ حاڵەتێک تۆمارنەکراوە و تەنانەت حاڵەتی گوماناویش نیە لە کوردستان".

کامەران کەریم