نەیمار و 5 یاری و 5 پلەی پاڵەوانێتی!

(0) / / ورزش / زایەڵە نەیمار وەرزش


Aug 21, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ئەستێرەی تیپی نیشتمانی بەڕازیل ڕیکوردێکی سەیر و سەمەر لە بەدەست هێنانی جام لە عەرەبستاندا تۆمار دەکات.

نەیمار جونیور، کەپیتانی تیپی نیشتمانی بەڕازیل لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا لەگەڵ ئەلهیلالی عەرەبستاندا 5 یاری ئەنجام داوە و 5 جامی پاڵەوانێتی هەڵکردووە.

ئەستێرەی پێشووی بارسێلۆنا بە وەرگرتنی مووچەی ساڵانەی 100 ملیۆن یۆرۆوە وەکوو پڕداهاتترین یاریزانی تۆپی پێ کەوا زۆرتر لەسەر کورسی دانیشتووە دێتە ئەژمار.

ماڵپەڕی ئسپۆرت عەرەبستان نووسیویەتی نەیمار وەکوو یەکەم یاریزانی تۆپی پێ دێتە ئەژمار کە بە ئەنجامدانی کەمترین یاری زۆرترین جامی بردۆتەوە.

کەژاڵ حەمیدی