ناکامی ڕۆناڵدۆ لە عەرەبستاندا

(0) / / ورزش / زایەڵە ڕۆناڵدۆ تۆپی پێ


Aug 21, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ پڕداهاتترین یاریزانی تۆپی پێ جیهان لە عەرەبستاندا ناکام مایەوە

کریستیانۆ ڕۆناڵدو، ئوستوورەی پورتێگالی لە ماوەی 18 مانگ ئامادەبوونی لە عەرەبستاندا ئەوا خراپترین کارنامەی مێژووی تۆپی پێ بە هۆی لەدەست دانی 10 جامی پاڵەوانێتی تۆمار دەکات.

ڕۆناڵدۆ یکساڵ و نیو پێش ئێستا گواسترایەوە بۆ ڵیگی عەرەبستان، ئوستوورەی پورتێگالی وەکوو ئاڵاهەڵگری یاریزانانی تۆپی پێ بەناوبانگ کەوا یەک بە یەک دەگوازرێنەوە بۆ عەرەبستان ناسێندرا.
بەڵام کەپیتانی تیپی نیشتمانی پورتێگال لەبواری بەدەست هێنانی جامەوە تاوەک ئێستە دەست خاڵی ماوەتەوە و نەیتوانیوە لەگەڵ تیپی نەسر تەنانەت یەک جام بەدەست بهێنێت.

گوڤاری "سان"ی بەرتانیا دەڵێت، ڕۆناڵدۆ بە ڕوێشتی بۆ لیگی عەرەبستان خراپترین کارنامەی وەرزشی خۆی تۆمار کردووە لەبەر ئەوەی تاکوو ئێستا تەنانەت یەک جامی فەرمی ئەو وڵاتەی بەدەست نەهێناوە.

بەپێی ڕاپۆرتی میدیای بەرتانیا، ڕۆناڵدۆ تاکوو ئێستا 3 سۆپرجامی عەرەبستان، 2 جامی لیگ، 2 جامی پاشایەتی، یەک جامی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا، یەک جامی سۆپر کاپی ڕیاز و یەک جامی ڕیازی لە دەست داوە و تەنیا یەک جامی پاڵەوانێتی تورنومێنتی دۆستانەی عەرەب کاپی بەدەست هێناوە.

کەژاڵ حەمیدی