یەک ملیۆن لە پسوولەکانی پارئوڵومپیای پاریس فرۆشرا

(0) / / ورزش / زایەڵە پاریس ئۆلۆمپیا


Aug 21, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ لێژنەی بەڕێوەبەری یارییەکانی پارئۆڵۆمپیای پاریسی 2024 هەواڵی لە فرۆشتنی یک ملیۆن پسوولە داوە

یەکێک لە ئەندامانی بەڕێوەبەری لێژنەی ئۆڵۆمپیا و پارئۆڵۆمپیای پاریسی 2024 گوتی: یک ملیۆن پسوولەی یارییەکانی پارئۆڵۆمپیا کەوا 28ی ئەگۆست تاکوو 8ی سێپتەمبێر (7تا 18ی خەرمانان) بەڕێوەدەچێت، فرۆشراوە.

میشل ئالوسیو زیاتر گوتیشی: دوو جۆر کڕیاری پسوولە بوونی هەیە، یەکێک ئەوانەی کەوا نەیانتوانیوە بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیک بکەن و یەکێتریش ئەوانەی کەوا نایانهەوێت یارییەکانی ئۆڵۆمپیا کۆتایی پێبێت.

ناوبراو لە درێژەدا ئاماژەی داوەتە سەر نرخی زۆر هەرزانی پسوولەی یارییەکانی پارئۆڵۆمپیا و دەلێت هەر پسوولەیەک تەنیا بە بڕی پارەی 15 یۆرۆ فرۆشراوە.

کەژاڵ حەمیدی