گەنجێکی زاخۆ وەکوو یەکەم هاوڵاتی کورد و عێراقی دەچێتە سەر مانگ
(0) /
زایەڵە - دادڤان عسمەت، گەنجێکی تەمەن 24 ساڵی زاخۆیە؛ بازرگان و سەرمایەدارە و ئێستا لە شاری دوبەی، لە وڵاتی ئیمارات نیشتەجێیە.
دادڤان عسمەت بۆ میدیای پارتی: پێشتر بە ئاڵای کوردستانەوە و لەسەر تێچووی خۆی، چووەتە سەر لوتکەی چیای ئێڤرێست و ساڵی 2025ـیش دەچێتە سەر مانگ.
بە بەهای زیاتر لە دوو ملیۆن دۆلار گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیایەک واژۆم کردووە کە ئیلۆن مەسک، بازرگان و سەرمایەداری ئەمەریکی خاوەندارێتی دەکات، بە ئامانجی ئەوەی ساڵی داهاتوو بیبەنە سەر مانگ.
"دەمەوێت ببمە یەکەم کورد و یەکەم دانیشتووی عێراق کە بچێتە سەر مانگ. خولیایی منداڵیمە و دەمەوێت ئاڵای کوردستان لەسەر مانگ بەرز بکەمەوە".
ئەو گەنجەی زاخۆ بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک لەسەر مانگ دەبێت و ئەو کۆمپانیایەی گرێبەستی لەگەڵ واژۆ کردووە، جلوبەرگ، خواردن، ئاو و هەموو پێدوایستییەکانی دیکەی بۆ دابین دەکات.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: