شارەوانی هۆشداری دەداتە 16 كۆمپانیای وەبەرهێنان

(0) / / کردستان / زایەڵە شارەوانی سلێمانی وەبەرهێنان


Aug 22, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی :هۆشداری دەدرێته‌ ئەو وەبەرهێنانەی كە وێڕای تەرخانكردنی زەوی بۆ پرۆژەكانیان هێشتا دەستبەكار نەبون و لە 16 كۆمپانیا پێكهاتون.

پێویستە بەزوترین كات هۆكاری دەستبەكار نەبونان رونبكرێتەوە بەپێچەوانەوە تەرخانكردنی زەوی پڕۆژەكانیان هەڵدەوەشێنرێتەوە.

"ئەنجومەنی شارەوانیی بەدواداچونی بۆ ئەو زەوییانە كرد  كە تەرخانكراون بۆ پرۆژەكانی وەبەرهێنان و ئەو وەبەرهێنەرانەی كە تائێستا  دەستبەكار نەبون و مۆڵەتیان هەیە، كە بریتین لە (١٦) كۆمپانیا پێویستە بە پەلە ئاگادارمان بكەنەوە لە هۆكاری دەستبەكار نەبونیان سەرەڕای هەبونی مۆڵەتیان،

هەروەها ئەو پابەندییەی كە لەسەریانە بۆ كردنی پرۆژەی خزمەتگوزاریی بۆ شارەوانیی و تا ئێستا جێبەجێیان نەكردوە،  پێویستە بە زوترین كات لەلایەن وەبەرهێن،  بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەبەرهێنانەوە ڕونبكرێتەوە، بە پێچەوانەوە هەڵوەشاندنەوەی تەرخانكردن بۆ زەوییەكانیان دەكرێت."

کامەران کەریم