تۆمەتبارێكی هەڵاتووی بەغدا دەستگیر دەكرا

(0) / / اجتماعی / زایەڵە بەغدا کۆمەڵایەتی


Aug 22, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر:كەسێكیان دەستگیر كردووە، كە لە بەغدا بڕەپارەیەكی زۆری دزیوە.


بەڕێوەبەرایەتییەكەیان لەلایەن كەسێكەوە بە ناوی (ع، ا، م) بە نەتەوە عەرەب و دانیشتووی بەغدا كە خاوەنی كۆمپانیای بازرگانیی گشتییە لە بەغدا، ئاگادار كرایەوە، بڕی 155 ملیۆن دیناری عێراقی لە بەغدا لێ دزراوە.


دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاریی ورد و دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، "تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئابووری توانییان لە ماوەیەکی کورتدا تۆمەتبار (ع، ر، ج) دەستگیر بکەن و دەست بەسەر بڕی پارەی دزراودا بگرن.


تۆمەتبار پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و ڕووبەڕووی یاسا کراوەتەوە، دوای دانپێدانانی تۆمەتبار، پارە دزراوەکە ڕادەستی خاوەنەکی کرایەوە کە دانیشتووی بەغدایە.


لەلایەن خۆیەوە ئەو كەسە (ع، ا، م) سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئابووریی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی کرد.

کامەران کەریم