بەفەرمی هۆکار و وردەکاری دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران ئاشکرا کرا
(0) /
زایەڵە - شاخەوان عبداللە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە لەسەر پرسی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەگەل محەمەد شیاع سودانی و تەیف سامی گفتوگۆیان کردووەو دەشڵێت تەنها تەیف سامی ڕێگرە.
دەقی ڕوونکردنەوەکەی:
بەناوی خودای گەورەو میهرەبان …..
دوای ئەوەی ڕاپۆرتی وەزارەتی دارایی عیراق گەیشتە دەستمان ، کەخۆی لە ٧ خاڵ دەبینێت و گوایە وەکو بیانو بۆ دواخستنی موچەی فەرمانبەران بەکار دەهێندرێت ، ئەو خاڵانە جگە لە بیانوی بێ بنەما پشتی بە هیچ دەقێکی یاسایی و واقعێکی حسابی نەبەستوە ،
بەو بۆنەوە دوێنێ ٢١ ی ئاب لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عیراق بەرێز محمد شیاع سودانی گفتوگۆمان کردو نیگەرانی خۆمان و خەڵکی کوردستانم گەیاندە بەرێزیان کە هەرجارەو بەبیانویەک موچەی فەرمانبەرانی کوردستان دوادەخرێت و هۆکاری سەرەکی ئەو بابەتەش وەزیری دارایی عێراقە و دەبێت ئەو دۆخە چاک بکریت.
نمونەی هەردوو خالی ٤ و ٥ ی راپۆرتی وەزارەتی داراییم لەگەلی باسکرد کە ناوەرۆکەکەی دەڵیت دەبێت ئەو فەرمانبەر و مامۆستایانەی لەکەرکوک و خانەقینن نابێت حکومەتی هەرێم موچەیان بدات ناویان رەشبکرێتەوە ، وتم ئەوانە هەمان ئەو مامۆستاو فەرمانبەرانەن کە سالانێکە هەوڵ دەدەین بگوازرێنەوە سەر حکومەتی ئیتحادی و خودی ئەو وەزیرەو ئەوانی پێشتریش رێگربونە لەپرۆسەکە ، ئێستا لەجیاتی گواستنەوەیان وەزیری دارایی داوای کردوە موچەکانیان رابگرن و خاڵەکانی تریش بەهەمان شێوە هیچ بنەمایەکی نییە جگە لەسیاسەتی دژایەتی کردن و برسی کردنی خەلکی کوردستان.
بەسوپاسەوە سەرۆک وەزیرانی عیراق وتی من ئاگاداری ئەوە نەبومە وادەکەم وەزیری دارایی پەیوەندیت پێوە بکات ، دوای کاتژمێرێک بەرێز تەیف سامی وەزیری دارایی پەیوەندی کردو وتی سەرۆک وەزیران باسی لەنیگەرانییەکانی ئێوە کردوە ، وتم بەڵێ ئەوەی دەکریت ناحەقییەو پێچەوانەی دەستورەو دەچێتە خانەی جیاکارییەوە ، هەروەها پێچەوانەی بریاری دادگای ئیتحادی و یاسایی بودجەیە کە ئێمە لەپەرلەمان تەخسیساتی تەوامان بۆ موچەو بودجەو هەرێم داناوەو دەنگی لەسەر دراوە.
هەندێک بیانوی هێناوە کە ئەو هەلەیەی فەرمانبەرانی کەرکوک چاک دەکریت و بەشێکیشی دیوانی چاودێری دارایی بەرپرسە و لەگەڵ حکومەتی هەرێم لەسەر خەتین بۆ چارەسەرکردنیان ،
هیوادارم ئەو پرسە بەیەکجاری کۆتایی بێت و چیتر بەبیانوی بێ بنەماو دور لەیاسا دەست بۆ قوت و بژێوی خەلکی کوردستان نەبەن، لێرەوەش ئەوە رادەگەیەنم کەهەفتەی داهاتو داوایەک ئاراستەی بەرێز سەرۆک کۆمارو وەزیرەکانی کورد لەبەغدا و سەرجەم فراکسیونەکانی کوردستان دەکەین بۆ کۆبونەوە لەسەر ئەم پرسەو راگەیاندنی هەلوێستێک لەو بارەوە.
د. شاخەوان عبداللە
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: